ناسنامەی کۆمپانیای تۆتۆ

ئێمە لە تۆتۆ هەمیشە دەمانەوێت چۆنایەتی ژیان بۆ هەمووان باشتر بکەین. تۆتۆ ئەو تێڕوانینەی خەڵکی گۆڕی بۆ گەرماو و چۆنیەتی بەکارهێنانی .کازوچیکا ئۆمورا دامەزرێنەری تۆتۆ، هەر لە ساڵی ١٩١٢ ئەم تێڕوانینەی هەیە، واتا زیاتر لە ١٠٠ ساڵ. تۆتۆ تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی بەرهەم و دیزاینی نوێ بۆ باشترکردنی پاکوخاوێنی و ئاسوودەیی لە ناوچە نیشتەجێبوون و بازرگانییەکان .
لە ساڵی ١٩١٧ دا (ئۆکورا تۆیۆ) تۆکی کیک (دواتر بە ناوی کۆمپانیای تۆتۆ ناسرا) بۆ ئەوە دامەزراوە ئەم بەرهەمانە بۆ بازاڕەکان دابین بکات. تۆتۆ پشتی بەستووە بە دابینکردنی شوێنی ژیانی ئاسوودە بۆ خەڵک لە دامەزراندنییەوە، هاوکات پارێزگاری لە ژینگە دەکات. یابان دەوڵەمەندە بە سیرامیک. هەر بۆیە لە هەموو بەرهەمەکانی تۆتۆدا بەدی دەکرێت.

ناسنامەی کۆمپانیای تۆتۆ

شانازی بە کارەکەتەوە بکە و هەموو هەوڵێکی خۆت بە
کوالێتی و یەک شوناس
خزمەتگوزاری و متمانە
هاوکاری و خۆشگوزەرانی

دروشمی تۆتۆ

تۆتۆ تێدەکۆشێت بۆ دروستکردنی کۆمپانیایەکی گەورە لە سەرتاسەری جیهاندا باوەڕپێکراوبێت و بەشداری بکات لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا. بۆ بەدیهێنانی فەلسەفەکەمان، تۆتۆ هەڵدەستێت بە :

  • بنیاتنانی شێوازی ژیان و کلتوری دەوڵەمەندتر و ئاسوودەتر بە یارمەتی بەرهەمەکانمان.

  • بەدەستهێنانی ڕەزامەندی کڕیار لە ڕێگەی دەرەنجامی چاوەڕواننەکراوی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانمان.

  • پێشکەشکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاری بە کوالیتی بەرز لە ڕێگەی توێژینەوە و گەشەپێدانی بەردەوام .

  • پاراستنی ژینگەی جیهانی بە پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و وزەی سنوردار.

  • دروستکردنی ژینگەی کارکردنی دۆستانە بە ڕێزگرتن لە تاکێتی.

فەلسەفەی تۆتۆ