ده‌رباره‌ى ئێمه
چالاكی بازرگانی بنه‌ماڵه‌ی حاجی حوسێن بیبانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای حه‌فتاكان له‌شاری كه‌ركووك – عێراق، كه ده‌سپێكی كاره‌كه فرۆشتن و به‌كرێدانی ماتۆڕسكیل بووه له دووكانێكی بچو‌وكدا، دواتر كاره‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و بووه‌ته بازرگانی ئۆتۆمبێل له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1980 ناوی سه‌ردار ناوبانگێكی باشی په‌یداكرد له‌عێراقدا له‌بواری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل‌دا، به‌تایبه‌ت دوای گواستنه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان بۆ به‌غداد له ساڵی 1990 و دروستكردنی گه‌وره‌ترن پێشانگای ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له‌مه‌وه كۆمپانیای سه‌ردار بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل گۆڕرا بۆ كۆمه‌ڵه كۆمپانیایه‌ك، كه له‌ئێستادا له‌مانه پێكهاتووه:
ئێستا دوای تێپه‌ڕبوونی سی ساڵ له سه‌ركه‌وتن و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی هونه‌ری و بازرگانی له بواری بازرگانی ئۆتۆمبێل و زانیاری وورد و دروست له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی عێراق، بووه هۆی یاریده‌دانی كۆمپانیاكان به‌گروپ تاوه‌كو فۆكه‌س بخه‌نه سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له جۆری جیاواز و مۆدێلی نوێ، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه له‌گه‌ڵ داكردنی رێژه‌یه‌كی گونجاو له ئۆتۆمبێل و پێداویستییه یهدهگهكانیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی بازاڕ و داواكاری به‌په‌له.
ساڵی 2005 به‌مێژوویه‌كی گرنگ ئه‌ژمارده‌كرێت بۆ گروپی كۆمپانیاكانی سه‌ردار، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاری گروپه‌كه به‌ره‌و فراوانی چوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره، ته‌نانه‌ت له بواری بازرگانی گشتی ئۆتۆمبێله‌وه گۆڕرا بۆ دابه‌شكردن له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی بریكارنامه‌ی فه‌رمی له كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره ناوداره‌كان و جۆره خوازراوه‌كان له‌بازاڕه‌كانی عێراقدا، بۆ نموونه:
فراوانبوونه‌كه په‌ره‌ی سه‌ند به‌ره‌و بارهه‌ڵگره‌كان، پێداویستییه یهدهگییهكان، ئامێره بیناسازییه‌كان، بلاجكتۆری به‌ستراو به‌به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌باوه، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری گه‌ره‌نتی كارگه‌یی، خزمه‌تگوزاری دوای فرۆشتنی نایاب و دابینكردنی پێداویستی یه‌ده‌گی ئۆرجیناڵ.
هه‌روه‌ها گروپ چووه‌ته بواری وه‌به‌رهێنان، له‌دروستكردنی ئوتێل و چێشتخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دروستكردنی شوێنی بازرگانی پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنانی عه‌قاری له ئوسترالیا.
فراونبوونهكهی گروپ به‌ئاراسته‌ی كردنه‌وه‌ی لق له وڵاتانی دراوسێی عێراقدا هه‌نگاوی هاویشت و لقی له‌وڵاتانی شانشینی ئوردنی هاشمی و وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو كرده‌وه.
ئه‌و فراوانبوونه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و رێ بۆدانراو ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر ده‌ستی شاره‌زا و راوێژكاران كه له‌چوارچێوه‌ی كارمه‌ندانی گروپدا كارده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ سیاسه‌تێكی نه‌گۆڕ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كارمه‌ندان و ده‌ستی كاری عێراقی بۆ گه‌ره‌نتی كردنی به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی دانه‌بڕاو.
"له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كار و ده‌ستكه‌وتنی شاره‌زایی، حه‌ز و ئاره‌زووی گروپ به‌رهه‌مهات بۆ داهێنان و پێشكه‌وتن و گواستنه‌وه‌ی چالاكییه بازرگانییه نێوخۆییه‌كان بۆ چالاكی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی به‌رزترین ئاستی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق بۆ فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی و سه‌ربه‌ستی".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی گروپی كۆمپانیاكانی سه‌ردار
سه‌ردار حوسێن حه‌سه‌ن