کۆبوونەوەی چل و چوارەمین دەستەی بەڕێوەبەران

لە کانوونی دووەمی 25 و 26 و 27 چل و چوارەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەران لە 2020 لە نوسینگەی سەرەکی سەردار گرووپ لە هەولێر بەڕێوە چوو بە ئامادەبوونی ئەندامی سەرەکی بەشەکانی تری کۆمپانیا.دەستەی بەڕێوەبەران و ئەندامانی سەرەکی کۆمپانیای سەردار گرووپ بە شێوەیەکی ئیجابی و جدیانە تاوتوێی پلانەکانیان کرد بۆ ساڵی 2020. جەختمان لە سەر ئەوە کردەوە کەوا ئێمە دەبینە (هاوکاری بەردەوام) بۆ کڕیارەکانمان لە هەموو بوارەکانی تری بازرگانی،وە ئێمە ڕاستگۆ و داهێنەر و خاوەن گیانی بەرنگار بوونەوەین.
هەروەها جەختمان لە سەر ئەوە کردەوە کەوا هەموو کردارەکانی ئێمە پێویستە ڕاپۆرت بکرێت و چاودێری بکرێت بە شێوەیەکی ڕاست و درووست لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی دەستەی بەڕێوەبەران.