ساز لە پێشوازی پێشبڕکێی خەونی هونەری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا

ساز بۆ خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل پێشوازی لە پێشبڕکێی خەونی هونەری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کرد لە ناو پێشانگاکەی خۆی لە هەولێر ئاهەنگەکە بە بەشداری ۷٠ قوتابی لە قوتابخانەکانی (فاخیر مێرگەسۆری، شووەیفات هەولێر، شووەیفات شاری خەونەکان، سەروەران). قوتابیەکان ساتێکی لە بیرنەکراویان بەڕی کرد لەگەڵ یاری کردن و نەخشاندنی چەندین ڕەنگی جوان جیاواز لەسەر ڕوخساریان، بەشداریان لە پێشبڕکێکە کردوو، خەون و خەیاڵی جوانی خۆیان دەربارەی ئۆتۆمبێلەکانی داهاتوو نەخشاند. لە یادی دەیەمین ساڵیادی پێشبڕکێی خەونی ئۆتۆمبێل. ئێمە هیواخوازین کە ئەمساڵ منداڵێک لە عێراقەوە نوێنەرایەتی وڵاتەکەمان بکات لە پێشبڕکێی وڵاتان لە وڵاتی یابان.