كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌نته‌ری رێپێدراو فه‌رمی بۆ خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبیلی تۆیۆتــــا له‌ به‌ســره‌

كۆمپانیای (ساز) بۆ خزمه‌تگوزاری – یه‌كێ له‌ كۆمپانیاكانی گروپی سه‌ردار وسۆمیتۆمۆی یابانی هه‌ڵسا به‌ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌نته‌ری چاكسازی له‌ شاری به‌سره‌ كه‌ رێپێدراوه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای تۆیۆتای نێوده‌وڵه‌تی.

كۆمپانیای سازجه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر پێداویستیه‌كانی كڕیاره‌كان وهه‌وڵده‌دات بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری له‌ بواری چاكسازی وپێداویستیه‌كانی دوای فرۆشتن ودروستكردنی هه‌ستی باوه‌ڕ له‌ خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبیلی (تۆیۆتـا). ئه‌م ڕاستیه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر كرا له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێری به‌رێز (سه‌ردار حسین حسن) له‌ كاتی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ له‌ رۆژی سێ شه‌م رێكه‌وتی 10 شوبات ساڵی 2015 له‌ ژێر چاودێری به‌رێز پارێزگای به‌سره‌ (ماجد النصراوی) وه‌ به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌ به‌رێزه‌كان وجێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یابان به‌رێز (كنتارو سونو اورا) وباڵوێزی یابان به‌رێز (كزویا نشیدا) وبه‌رێوه‌به‌ره‌ وبه‌پرسه‌ باڵاكانی كۆمپانیای تۆیۆتا وسه‌رۆك هۆزه‌كانی به‌سره‌و خاوه‌ن كاره‌كان.

بۆ زانیاری زیاتر ، كۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆر بریكارێتی داوه‌ته‌ كۆمپانیای ساز بۆ خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبێل بۆ فرۆشتنی وچاكسازی ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا له‌ گشت شاره‌كانی عێراق.

كۆمپانیای ساز بۆ خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبێل كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان عێراق ویابان وهاوبه‌شێكی راستیه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو گروپه‌كانی سومیتۆمۆ و گروپی سه‌ردار. ئه‌م پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌ نوێترین ته‌كنۆلۆجیای یابانی وكارگێری نوێ وشاره‌زایی نێوده‌وڵه‌تی دابین ده‌كات سه‌ره‌رای زانیاری گروپی سه‌ردار به‌ پێداویستیه‌كانی بازاری لۆكال وهه‌رێمی وشاره‌زایه‌كی زۆر ونایابی ئه‌م گروپه‌. گشت ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ساز بگاته‌ به‌رزترین ئاست له‌ بواری خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی لۆكال له‌ پێشكه‌شكردنی چالاكی بازرگانی جۆراوجۆر وبه‌پرسیارێتی كۆمپانیا به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌لگه‌.
كۆمپانیای ساز بۆ خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبیل له‌ ساڵی 2012 دروست كرا له‌ رێگای گروپی سه‌ردار وگروپی سومیتۆمۆ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین گروپی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌ یابان. كۆمپانیای سومیتۆمۆ ده‌ستیكرد به‌ چالاكیه‌كانی به‌ده‌ركردنی مس پێش زیاتر له‌ 400 ساڵ. دواتر ئه‌م گروپه‌ فراوانتر بوو له‌ وه‌به‌رهێنانی بواره‌كانی جۆراوجۆر له‌ گشت به‌شه‌كانی جیهان تاكو گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا كه‌ خاوه‌نی وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی زیاتر له‌ 790 كۆمپانیایه‌ ده‌كات له‌ بواری جۆراوجۆر له‌ جیهان.

كۆمپانیای سومیتۆمۆ مێژووی له‌ بواری وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ له‌ عێراق ویه‌كه‌م لقی خۆی كرده‌وه‌ له‌ به‌غــدا له‌ ساڵی 1964 وبوونیان هه‌بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2011.

كۆمپانیای ساز پلانی پێشه‌نگی هه‌یه‌ له‌ دروستكردن وبه‌كارخستنی تۆرێكی نیشتمانی لقه‌كان له‌ گشت به‌شه‌كانی جیهان بۆ خزمه‌تكردنی كریاره‌ به‌رێزه‌كانی. كردنه‌وه‌ی لقی به‌سره‌ ده‌بێته‌ پێنجه‌م لقی كۆمپانیای ساز له‌ عیراق سه‌ره‌رای پلانی پێشه‌نگی تر بۆ كردنه‌وه‌ی لقی تر له‌ گشت به‌شه‌كانی نیشتمانی خۆشه‌ویست.

en ar ku