ئاهەنگی ناساندنی ئۆتۆمبێلی نوێی ڕانج ڕۆڤەر

ئاهەنگی ناساندنی ئۆتۆمبێلی نوێی ڕانج ڕۆڤەر
هەرێمی کوردستان: کانوونی دووەم ۲٠۱۳. سەردار گرووپ لەگەڵ کۆمپانیای درووستکەری ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکان (لاند رۆڤەر) لە عێراق شانازی ئەکەن بە ئاشنا کردنی ئۆتۆمبێلی نوێی (ڕانج ڕۆڤەر)بە ناوچەکە. ئێوارەکە دەسی پێکرد لەگەڵ ئۆتۆمبێلی ناوازەی (ڕانج ڕۆڤەر) لەگەڵ ئاشکرا کردنەکە ئامادەبوان و میوانان بە تەواوی ئاشنا بوون لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ئۆتۆمبێلەکە لە ساڵانی پێشوو تا ئەو ساتە. لە ڕێگای شارەزایی هەستیەکانەوە، میوانەکان ئەیانتوانی داواکاری پێشوەختە بکەن بۆ ڕێکخستنی ڕووی ناوەوەی ئۆتۆمبێلە تازەکەی (ڕانج ڕۆڤەر).
هەروەها تێبینیەکانیان مایەی دڵخۆشکەر بوون دەربارەی (لاند ڕۆڤەر) ،مێزی قاوە خواردنەوە سەرسامی کردن بە مێژووی کۆمپانیاو ئەو دەسکەوت و سەرکەوتنانەی بە دەستی هێناون لە ناو هەرێم.
بەڕێز سەردار بیبانی سەرۆکی دەستەی سەردار گرووپ گووتی" ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی (ڕانج ڕۆڤەر) پێشوازیەکی زۆر و بەرچاوی لێکراوە لە لایەن کڕیارامان لە عێراق، لەگەڵ داواکردنی پێشوەختەی زۆر کە پێشبینی لە ڕادەبەدەری بۆ کرابوو.
(ڕانج ڕۆڤەر) بە ڕاستی نموونەیەکە کە سەرنجی دڵسۆزانی بە لای خۆیدا ڕێکێشاوە، وە لەگەڵ پێشکەشکردنی ئۆتۆمبێلە نوێیەکە بە پێشانگاکانمان، پێشبینی ئەوەمان کرد کە ئەمە بەردەوام بێ تا چەندین ساڵی داهاتوو." ئۆتۆمبێلی نوێی (ڕانج ڕۆڤەر) بەردەست دەبێت لە بەرواری ۹ کانوونی دووەمی ۲٠۱۲ لە سەرجەم پێشانگاکانی سەردار گرووپ لە تەواوی عێراق دا.

February 2013 Introducing THE ALL NEW RANGE ROVER2

en ar ku