ساز بۆ خزمه‌ت گوزارى ئۆتۆمبێل
بغداد . اربيل . بصرة . سليمانية. دهوك
روانگه:
هیوادارین ببینه پێشه‌نگ له بواری كاره‌كانمان له‌چوارچێوه‌ی گرنگیدان به به‌كاربه‌ر و چۆنیه‌تی كار.
ئه‌رك:
كاره‌كه‌مان پشت به گوێگرتن له سه‌رجه‌م بهكاربهرهكانمان ده‌به‌ستێت له‌گه‌ڵ گرنگیدان به داواكاری به‌كاربه‌ران له‌سه‌رجه‌م كرداره‌كانی دوای فرۆشتن، فه‌لسه‌ی كاره‌كه‌مان لهباوهڕبوونمان به گه‌شه‌كردنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له چوارچێوه‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌پچڕاو له‌گه‌ڵ بهكاربهرهكانماندا، هه‌روه‌ها بیناتمان ناوه له‌سه‌ر بنچینه‌ی روونی و راستگۆیی و راشكاوانه له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداردا، و رۆڵی خۆشمان دامه‌زراندووه لهسهرجێبهجێكردنی شێوازی كاری تۆیۆتا، و هاوكاربوون له گه‌شه‌سه‌ندنی جموجۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
وه‌ك كۆنترین و گرنگترین كۆمپانیای ژاپۆنی، كه گه‌شه‌یه‌كی خێرا و نموونه‌یی له‌چه‌ندین بواری خزمه‌تگوزاری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و به كۆمپانیای SUMITOMO پیشه‌سازی ناسراوه.
كۆمپانیای SAS له ساڵی 2012 دا وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان كۆمپانیای سه‌ردار و دامه‌زراوه‌ی SUMITOMO دامه‌زراوه بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه:
- هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێله فه‌رمییه‌كانی كۆمپانیای تۆیۆتا بۆ بازاڕه‌كانی عێراق به گه‌ره‌نتی 3 ساڵ یان 100.000كم.
- به‌رده‌ستخستنی پێداویستی یه‌ده‌گی ئۆرجیناڵی تۆیۆتا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رفراوان.
- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به كوالیتییه‌كی به‌رز له‌سه‌ر ده‌ستی كارمه‌ندانی چاككردنه‌وه كه له‌لایه‌نه تۆیۆتاوه راهێنانیان پێكراوه.
جێبه‌جێكردنی چوار پێوانه بۆ كار:
- به‌ده‌ستهێنانی متمانه و دڵسۆزی كڕیاره نوێكان.
- گونجاندن- رێكاره‌كانی كۆگا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و وورد، كاركردنی توانای كۆگاكردن.
- متمانه- له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رۆشنبیری پیشه‌یی و دڵنیابوون له روونی و رۆشنی.
- ئاسووده‌یی- له‌گه‌ڵ توانای به‌رز و راهێنراوی كادیره‌كاندا ئاسووده‌یی كاردا فه‌راهه‌م ده‌بێت.
توانرا بڕوانامه‌ی HQS به‌ده‌ست بهێندرێت له HINO بۆ ئۆتۆمبێلی سنووردار (HML) بۆ خزمه‌تگوزاری دوافرۆشتن و هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی HINO ی باوه‌ڕپێكراو بۆ عێراق.
روانگه:
ده‌مانه‌وێت ببینه بژارده‌ی یه‌كه‌م له‌نێو بارهه‌ڵگره‌كاندا له‌عێراق، به چاودێریكردنی به‌رهه‌مه فرۆشراوه‌كانی HINO.
ئه‌رك:
* دابینكردنی پشتگیری و رێخۆشكردن بۆ سه‌رجه‌م بهكاربهرانمان به ووردی و پیشه‌ییانه.
* رێز و قه‌دری سه‌رجه‌م خاوه‌ن كاره‌كان بگیرێت.
* قازانجه‌كان رێكده‌خرێن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
* به‌رزكردنه‌وه و په‌ڕینه‌وه له ئاستی خواستی به‌كاربه‌ران.
* به‌شداریكردن له گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه.