سه‌ردار بۆ وه‌به‌رهێنان
كۆمپانیای سه‌ردار بۆ وه‌به‌رهێنان به‌شێكه له كۆمپانیای سه‌ردار، هه‌ستا به واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی كارگێڕی له گروپی Swiss-Belhotel بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئوتێلی 4 ئه‌ستێره له هه‌ولێر.
شاری هه‌ولێری مێژوویی (6.000 پ. ز) پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به ناوه‌ندی زۆرێك له كۆمپانیا جیهانی و رێكخراوه حكومییه‌كان داده‌نرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م شاره به ناوه‌ندی بازاڕكاری و كات به‌سه‌ربردن داده‌نرێت له‌عێراقدا.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئوتێله‌كه له ساڵی 2015دا بكرێته‌وه و نزیكه‌ی 5 خولهك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه دووره و ده‌كه‌وێته نزیك ناوچه‌ی كارگێڕی ناوه‌ندی شار، پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ناوه‌نده‌كانی بازاڕكاری وه‌ك ماجدی مۆڵ.
ئوتێل له 108 ژووری دووانی پێك دێت و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هۆڵی پشوودان و چێشتخانه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، هۆڵی چاوه‌ڕوانی و قاوه‌خانه‌ی نێرگه‌له له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه، و چێشتخانه‌یه‌كی بچووك، ژووری كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕووبه‌ری 300 مه‌تر، ناوه‌ندی كارگێڕی به‌ته‌واوه‌تی، بازاڕی دیارییه‌كان و بریكاره‌كانی گه‌شتكردن.
هه‌روه‌ها ئوتێل زۆر له شوێنه‌كانی كات به‌سه‌ربردنی تێدایه له مه‌له‌وانگه‌یه‌ك به ڕووبه‌ری 285 مه‌تر چوارگۆشه، ده‌رمانخانه و ناوه‌ندێكی وه‌رزشی كه به‌شی چاره‌سه‌ریش له‌خۆده‌گرێت، گه‌رماوی رۆژهه‌ڵاتی و ساونا.