ئاهەنگ گيران بە بۆنەى رۆژى سەربەخۆيى ئەمريكا

هەولير – عيراق. لە ٣ى تەموز ٢٠١٩، بەريز سەردار بيبانى بەريوەبەرى جيبەجيكار و سەرۆكى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار بانگيشتى يەكيك لە هەرە گرنگترين بۆنە نشتيمانييەكانى ئەمريكا كرا. شايەنى باسە ٤ى تەموز گرنگترين يادە لە ميژووى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا، لەبەرئەوەى دەكاتە بەروارى سەربەخۆيى ئەمريكا و ژمارەيەك كاربەدەستى حكومى بالا و كەسايەتى بەناوبانگ ئامادەى ئەو بۆنەيە بوون، لەوانە سەرۆكى هەريمى كوردستان ريزدار نيچيرڤان بارزانى، و سەرۆك وەزيرانى حكومەتى هەريمى كوردستان ريزدار مەسرور بارزانى و قونسولى گشتى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا لە هەولير بەريز ستيڤن فەيگن، لەگەل چەندين شاند و بزنسكارانى ديكە. وە شەرەف بە گرووپى كۆمپانياكانى سەردار بەخشرا بۆ سپۆنسەركردنى ئەو ئاهەنگە لەريگەى كۆمپانياى بى هاوتا. بى هاوتا كۆمپانيايەكە سەر بە گرووپى كۆمپانياكانى سەردار و بريكارى سەرەكييە بۆ دابەشكردنى ئۆتۆمبيلەكانى پۆلارس ئۆل تيرەين-ى ئەمريكى لە عيراق.