بانگيشتكردنى بەريز سەردار بيبانى بۆ ئيوارە خوانيك لەلايەن ئەنجوومەنى كارى عيراقى-بەريتانى لەسەر شەرەفى ريزدار د. بەرهەم صالح

لەندەن – ئنگلتەرا. لە ٢٦ى حوزەيران ٢٠١٩، بەريز سەردار بيبانى بانگيشتكرا بۆ ئامادەبوون لە ئيوارە خوانيك كە لەلايەن ئەنجوومەنى كارى عيراقى-بەريتانى سازكرابوو لەسەر شەرەفى ريزدار دكتۆر بەرهەم صالح سەرۆك كۆمارى عيراق و ژمارەيەك كاربەدەستى حكومى بالا، لە يانەى بنكەى ئاسمانى شاهانە لە پيكاديلى لە لەندەن-ى پايتەخت. لەو ئيوارە خوانەدا، شانديك لە كاربەدەستانى حكومى بالا و بزنسكارانى عيراقى ياوەرى سەرۆك كۆمار بوون، لەوانە محمد على عبدالامير محمد الحكيم وەزيرى دەرەوە، و علا الدين عبدالصهيب حسن علوان وەزيرى تەندرووستى و ژينگە، و دكتۆر قصى عبدالوهاب عبود السهيل وەزيرى خويندنى بالا، و دكتۆر صالح حسين على، و دكتۆر فلاح العامرى راويژكار لە وەزارەتى نەوت، و بالويزى كۆمارى عيراق لە بەريتانيا، و رۆبەرت سۆمس بەريوەبەرى جيبەجيكارى سيركو، و ليوا جەيمس ئيلرى سەرۆكى كۆمپانياى تيرنكى

پاش ئيوارە خوانەكە، سەرۆك بەرهەم صالح وتەيەكى لەبەردەم ئەنجوومەنى كارى عيراقى-بەريتانى پيشكەش كرد و تيايدا جەختى كردە سەر ئەگەر و تواناكانى ئايندەيى لە عيراق و پيشبينيى خۆى دەربرى بۆ گەشەى ئابوورى لە عيراق. وە لەبەرئەوەى شان بە شان كار لەگەل ئەنجوومەنى عيراقى-بەريتانى كراوە هەر لەسالى ٢٠٠٩ـەوە، سەرۆك كۆمارى عيراق ستايشى كارەكانى ئەنجوومەنەكەى كرد و دەستخۆشيى لى كرد بۆ دەستكەوتەكانيان. هەر لەميانى ئەو گردبوونەوەيەدا، بەريز سەردار بيبانى كاتيكى زۆرى لەگەل سەرۆك كۆمار و كاربەدەستەكانى بەريتانياى بەسەربرد لە تاوتۆكردنى رەوشى ئيستا و چۆنيەتى درووستكردنى پردى پەيوەندى لەنيوان عيراق و بەريتانيا.