ئاهەنگى سالانەى رۆيال گاردن لە كۆشكى بەكنگهام لە لەندەن

بەريز (سەردار بيباني) و خيزانەكەى لەلايەن شاژنى بەريتانيا ئەليزابيت-ى دووەم بانگيشت كران بۆ بەشداريكردن لە ئاهەنگيكى سالانەى ميژوويى، "ئاهەنگى رۆيال گاردن"، لە ٢٩ى ئەيار لە كۆشكى بەكنگهام لە لەندەن. سەرەتاى ئاهەنگى "رۆيال گاردن" بۆ سالى ١٨٦٠ دەگەريتەوە كە دەرفەت بۆ شاژن رەخسا قسە بۆ كۆمەليك خەلك بكات كە هەر يەكيكيان كارى پۆزەتيڤى لە كۆمەلگا كردووە، ئەويش وەكو ريزلينان و ستايشكردنى ئەرك و هەلەكانيان بۆ كۆمەلگە. بەريز (سەردار بيباني) و گرووپى سەردار شەرەفمەند بوون بەو ريزلينانە لەلايەن شاژن، ئەمە لەكاتيكدا لە هەولدانى بەردەوامين بۆ بەرەوپيشەوەبردن و پەرەپيدانى كۆمەلگەى عيراقى، وەكو بەشيك لە بەها بەرزەكانمان. ئەم شەرەفە گەورەيە و ريزلينانە بەنرخە ئيمەى سوورتر كردووە لەسەر پاپەندبوون بە بەرپرسيارەتييەكانمان، و هانى داين بەردەوام بين لە هەنگاونان بەرەو پيشەوە و كاركردن بە كواليتى بەرزەوە بەپيى پيوەرە نيودەولەتييەكان.