سەردانى بەريز (ئيدوارد مالنيك) لە رۆژنامەى "سەندەى تيليگراف" – ١٦ى نيسان ٢٠١٩

لەلايەن: ئيدوارد مالنيك، رۆژنامەنووسى سياسى لە "سەندەي"، بەغدا ٢٠ى نيسان ٢٠١٩ | ٦:٠٠ ئيوارە
ئيرە تاكە شوين نيە لە جيهان كە كەسيك تيايدا ئۆتۆمبيليكى مۆديل نويى جاگوار لە يەكيك لە پيشانگاكانى ئۆتۆمبيلە گرانبەها و پيشكەوتووەكان ببينيت. بەلام لە گەرەكى مەنسور، كە دەكەويتە نزيكەى سى ميل دوور لە ناوچەى خويناويترين جەنگى عيراق، يەكيك لە سى پيشانگاى شار هەيە بۆ ئۆتۆمبيلى جاگوار لاند رۆڤەر. لۆگۆى "يونيەن جاك" لە تەنيشت ئالاى عيراقى لە پيش پيشانگاكە بەرزكراوەتەوە، كە رەگى بەريتانيى كۆمپانياكە پيشان دەدات. كارمەنديكى هيزە ئەمنييەكان پشكنينى ئۆتۆمبيل و هاولاتيان دەكات لە جادە. ئاژانسە بازرگانييەكانى سەردار، ئەو كۆمپانيايەى پيشانگاكان بەريوە دەبات، كە وەبەرهينانى كردووە بە نزيكەى ٢ مليار پاوەند لەگەل حكومەتى بەريتانى، ئەمرۆ ئۆفەر پيشكەش دەكات بۆ قەرزى بەريتانى بين لە عيراق كاربكەن لەريگەى ئاژانسى بيمەى هەناردەى بەريتانى. لە ديمانەيەك لەگەل "تيليگراف" لە بەغدا، سكرتيرى بازرگانى نيودەولەتى (ليام فۆكس) وتى لەميانى پەيوەندييەكانى لەگەل بەرپرسانى ولات، بۆى دەركەوت حكومەت هەستى بەوە كردووە كە رەوشى ولات وەرچەرخانيك بە خۆيەوە ببينيت، لەبەرئەوەى رەوشى ئەمنى رووى لە باشتر كردووە و حكومەتى عيراقى هەلستا بە كردنەوەى "ناوچەى سەوز" لە شارەكە، ١٥ سال پاش قەلخانكردنى لەلايەن سووپاى ئەمريكا بۆ پاراستنى لە مووشەك و هيرشەكان لەكاتى جەنگ. رووداوەكانى توندوتيژى و كوشتن لە نزمترين ئاستدايە بە بەراورد لەگەل ١٥ سالى رابردوو، بەرپرسانى بەريتانيا-ش "دەرفەتيك" لە ولاتەكە دەبينن. ترس و دلەراوكى ئاشكرايە دەربارەى رەوشى ئەمنى بەغدا، لەبەرئەوەى ئۆتۆمبيلى سەربازى قورس لەلايەن پۆليس و سووپا لەهەموو پارچەكانى شار بلاوەيان كردووە و كارمەندەكانى ناوخۆ چەكيان هەلگرتووە. بەرپرسان لەوە دەترسن شكانى دەولەتى ئيسلامى (خيلافەت) ببيتەهۆى گەرانەوەى ولات بۆ سەردەمى هيرشە تيرۆريستييەكان، بەتايبەتى لە بەغدا. بەلام بەگشتى، شەقامەكانى شار، لەزمنيشيان گەرەكى مەنسور، قەلەبالغە بە فرۆشيارەكان و شوينە بازرگانييەكان، كە بۆ هەر گەشتياريك هاوشيوەيە لەگەل هەر پايتەختيكى ديكەى قەلەبالغ و زيندوو لە ولاتانى رۆژهەلاتى ناوەراست. دكتۆر (فۆكس) دەليت حكومەتى عيراقى لەو بروايەدايە كە زەمينە لەبارە بۆ راكيشانى سەرنجى وەبەرهينانى زياتر بەئامانجى بونيادنانى ئابووريى ولات و هەروەها بۆئەوەى كەمتر پشت بە هەناردەكانى توركيا و ئيران ببەستن. لەلايەكى ديكەوە، كۆمسيۆنى بازرگانى بەريتانيا بۆ رۆژهەلاتى ناوەراست (سايمۆن پيني) دەليت ئابوورى عيراق لە گەشەدايە. هەر يەك لە (سايمۆن پيني) و (دكتۆر فۆكس) داوايان ئاراستەى بەريتانيا كرد هيزى بخاتەگەر بۆئەوەى لە عيراق پرۆژە دەست پى بكەن بە هەماهەنگى لەگەل ولاتانى ديكەى عەرەبى. ئەمرۆ حكومەتى عيراقى نزيكەى نيوەى داهاتەكانى لەسەر مووچەى فەرمانبەرەكانى خەرج دەكات، زۆربەى داهاتەكانيشى لە نەوت ديت. حكومەتى بەريتانى دەرفەتى باشى لەبەرچاوە بۆ پالپشتى و پەرەپيدانى كەرتى تايبەت. دكتۆر (فۆكس) پييوايە ئەركى بەريتانيا-يە پشتگيرى لە ئاوەدانكردنەوەى عيراق بكات، وەكو بەشيك لەوەى ناوى ناوە بە "قۆناغى داهاتوو بۆ باشتركردنى خۆشگوزەرانيى عيراقييەكان"، پاش ئەوەى (تۆنى بلير) رابەرايەتى جەنگى ٢٠٠٣ى كرد كە سەدام حوسين-ى رووخاند. "بيگومان ئاستەنگى گەورە لەبەردەممان دەبيت، بەلام ويراى ئەوەيش زەمينە لەبارە بۆئەوەى گەشبين بين، بەلەبەرچاوگرتنى قوربانيدانى گەلى بەريتانى، بەتايبەتى هيزە چەكدارەكان، نابيت ئەو هەلە پشتگوى بخەين، بەلكو پيويستە بە وردى بروانينە قۆناغى داهاتوو بۆ باشتركردنى گوزەرانى و ژيانى هاولاتيانى عيراق". دكتۆر (فۆكس) كە دوايين جار سەردانى عيراق-ى كردبوو لەسالى ٢٠٠٨ بوو بە پۆستى وەزيرى سيبەر لە وەزارەتى بەرگرى، جەخت لەسەر ئەوە دەكات كە بازرگانى و وەبەرهينان تەنها پەيوەست بە ئابوورى نيە. دەليت: "ئەگەر توخمەكانى پيويست دابين بكەين بۆ رەخساندنى هەلى كار و گەشەپيدان بۆ هاولاتيان، ئەوكات حكومەت پالپشتيى سياسيى زياتر فەراهەم دەكات و هاوكات دەبيتە مايەى وەديهينانى سەقامگيرى لە ولاتيك كە بۆ ماوەيەكى دريژ نالەبارى و جەنگى بينيوە." پيشانگاگانى جاگوار لاند رۆڤەر سالى ٢٠١٥ كرانەوە، بە يەك سال پاش داگيركردنى داعش بۆ يەكيك لە شارەكانى عيراق بە دووريى ٣٧ ميل لە بەغدا. سەرۆكى ئاژانسە بازرگانييەكانى سەردار بەريز (سەردار بيباني)، كە تەمەنى ٥١ سالە، دەليت لە بارودۆخيكى زۆر سەخت دەستيان پيكرد و لە هەلءمەرجى ناخۆش بەردەوام بوون، ئاماژەى بە بەرەنگارييە گەورەكان كرد كە روبەروى كارەكانى بۆوە بەدريژايى ئەو سالانە، لەزمنيشى كردنەوەى پيشانگاكانى لە كوردستان سالى ٢٠١٠. "بەلام پيموايە ماركەى جاگوار لاند رۆڤەر و ئالاى بەريتانيا كە لەدەرەوەى پيشانگاكە هەلواسراوە، نيشانەيە لەسەر گەرانەوەى ئەمن و ئاسايش بۆ عيراق." كۆمپانيا لەميانى چەند مانگى رابردوودا وەرچەرخانيكى بەخۆيەوە بينى لەرووى فرۆشتنەكانى، بەشيوەيەك كە تەنها لەم مانگەدا ٤٠ ئۆتۆمبيلى فرۆشت كە نرخەكانيان بريتى بوو لەنيوان ١٥،٠٠٠ تاكو ٧٦،٠٠٠ پاوەند. (ليام فۆكس) وەستاوە لەگەل بازرگانيكى بەريتانى لەدايكبووى عيراق (سەعد ناجي) خاوەنى بابل مۆل. وينەكە گيراوە و لاى دەستى راستيان پيشانگاى جاگوار لاند رۆڤەر دەردەچيت. تاكو ئەمرۆيش هەرەشە لەسەر ولاتەكە هەيە لەلايەن تيرۆريستان و چەتەكانى رفاندن، وەزارەتى دەرەوەى بەريتانيا-ش داوا لەو هاولاتيانەى دەكات كە سەردانى عيراق دەكەن خۆيان بپاريزن لەريگەى بەكريگرتنى كۆمپانيا ئەمنييە تايبەتەكان. جادەى فرۆكەخانە، كە ١٠ خولەك بە ئۆتۆمبيل دوورە لە پيشانگاى مەنسوور، ناسرا بوو بە "جادەى مەرگ" لە سەردەمى جەنگ. هەرە ترسناكترين خال بوو كە تيايدا خۆكوژەكان و چەكدارەكان خۆيان حەشار دەدا لە چاوەروانى هيزەكانى هاوپەيمانان لەميانى گواستنەوەيان لە فرۆكەخانەوە بۆ ناوچەى سەوز، كە پيشتر شوينى حەوانەوەى سەددام حوسين بوو. بەلام لەكاتيك كە بەرپرسانى بەريتانى و ئەمريكى بە ئۆتۆمبيلى قەلخان دەگەرين، زۆربەى ٢٠٠٠ ئۆتۆمبيلەكانى جاگوار لاند رڤەر بە هاولاتيانى عيراقى فرۆشرا، زياتر لەوەى لە بەريتانيا دەفرۆشريت. كۆمپانياى تەها هەيە لەسەرتاسەرى شار، لە كۆمەلگەى هاوبەشەكانى كارى عيراقى، كە بريتيە لە ئۆفيسى ئۆپتيما لە بەغدا، كۆمپانيايەكى بەريتانييە تايبەتمەندە لەسەر هەلگرتنى مين و تەقەمەنيى پيشكەوتوو لە شارەكان، بۆنموونە موسل كە حكومەتى عيراقى لە چنگى داعش سالى ٢٠١٧ رزگارى كرد.