رۆژى ٢ـەم لە كۆنفرانسى ئەنجوومەنى كارى عيراقى بەريتانى

ئاژانسەكانى بازرگانى سەردار، ئەندامى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار، بەشداريى كرد لە كۆنفرانسى بەهارى ئەنجوومەنى كارى عيراقى بەريتانى، رۆژى ٩ـەيەم لە كۆربەندى كارى عيراقى لە مانشن هاوس لە لەندەن ٢ـەم رۆژى كۆنفرانسەكە بە وتەيەكى پيشوازى دەستى پى كرد لەلايەن جيگرى سەرۆكى ئەنجوومەنى كارى عيراقى بەريتانى بەريز (ئەليستەر كيت). پاشان وتە پيشكەشكرا لەلايەن بارۆنەى ونتەربۆرن و نيردەى بازرگانى سەرۆك وەزيرانى بەريتانيا (ئيما نيكلسن) و جيگرى سەرۆك وەزيرانى عيراق ريزدار (فوئاد حوسين) و بالويزى بەريتانيا لە عيراق ريزدار (جۆن ولكس) و بەريوەبەرى گشتى ئەنجوومەنى كارى عيراقى بەريتانى بەريز (كرستۆف ميكيلس). لە كۆنفرانسەكەدا يادى دەيەمين ساليادى ئەنجوومەنى كارى عيراقى بەريتانى كرايەوە و هەر لە بۆنەكەدا خەلات دابەشكرايە سەر بارۆنەى ونتەربۆرن (ئيما نيكلسن) و جيگرى سەرۆكى ئەنجوومەنى كارى عيراقى بەريتانى (ئەندازيار/ رەسمى جابري)، وەكو ريزگرتنيك بۆ دەستپيشخەرييەكانيان لە ريكخراوەكە بەدريژايى دە سالى رابردوو. كۆنفرانسەكە لەژير ناونيشانى (عيراق – تەمويل بۆ ئابوورييەكى مۆديرن) بوو و ريكخرابوو بە هەماهەنگى لەگەل بانكى ناوەندى عيراق و يەكيتى بانكە تايبەتەكانى عيراق و جيگرى سەرۆك وەزيرانى عيراق بەريز (فوئاد حوسين) و شاندى بالاى حكومى لە وەزارەتى دارايى و ئەميندارى گشتى ئەنجوومەنى وەزيران بەريز (مەهدى عەلاق) و بەريوەبەرى بەشى تەكنيك لە وەزارەتى گەياندن بەريز (عباس عمران موسا) و راويژكارى نەوت و غاز لە وەزارەتى نەوتى عيراقى و شاندنى يەكيتى بانكە تايبەتەكان و هەردوو پاريزگارەكانى هەولير و سليمانى و سەرۆك و بەريوەبەرى جيبەجيكارى گرووپى سەردار بەريز (سەردار بيباني). لە كۆنگرەكەدا، تاوتۆكرا لەسەر ژمارەيەك بابەتى پەيوەندار بە كەرتى بانك و دەرفەتەكانى تەمويل و بازارى بۆرصە و هەلەكانى وەبەرهينان و كەرتى نەوت و غاز و بونيادنانى تواناكان لە كەرتەكانى گشتى و تايبەت. بەدريژايى رۆژانى گفتوگۆ، دەرفەت بۆ بەشداربووەكان رەخسا ئالوگۆرى بيروبۆچوون لەگەل نوينەرانى ئاژانسى بيمەى هەناردەى بەريتانى بكەن، كە ديدى فراوانتريان بەخشى دەربارەى چۆنيەتى دەستپيشخەرى لە زۆربەى كار و پرۆژەكان لە عيراق. كۆنفرانسەكە كۆتايى پيهات بە تيبينييەكانى دكتۆرە (مەى يەماني) لە زانكۆى موسل.

Copyright © Sardar Group. All Rights Reserved.
Powerd by ENANA.COM