شاندى بانكى نيشتەجى و بازرگانى و دارايى سەردانى گرووپى سەردار دەكەن

هەولير، عيراق، نيسان ٢٠١٩. شانديك لە بانكى نيشتەجى، كە ئۆفيسى سەرەكيى دەكەويتە ولاتى ئوردن، سەردانى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار-ى كرد. شاندەكە بە سەرۆكايەتى بەريوەبەرى جيبەجيكار بەريز (عەمار صەفەدي) بوو. هەروەها شاندەكە هەلستا بە سەردانكردنى دامەزراوە بازرگانييەكانى گرووپى سەردار لە سليمانى و هەولير. لەبەروارى ١٠ى نيسان، كۆبوونەوەيەك سازكرا لەنيوان گرووپى سەردار و شاندەكەى بانكى نيشتەجى لە ئۆفيسى سەرەكى گرووپى سەردار، وە هەردوولا ژمارەيەك بابەتى گرنگيان تاوتۆ كرد دەربارەى چۆنيەتى پەرەپيدانى، لەگەل پالپشتى بانكى نيشتەجى بۆ، ژمارەيەك لە كارە گرنگەكانى گرووپى سەردار. كۆبوونەوەكە زۆر بەبەرهەم بوو و تيايدا جەختمان كردە سەر ئەرك و بەرپرسيارەتييەكانمان و پتەوكردنى پەيوەندييەكانى نيوانمان.