قونسولَى هۆڵەندا سەردانى گرووپى ساردار دەكات

netherlands

هەولير، عيراق. لەبەروارى ١١ى نيسان ٢٠١٩، هەر يەك لە قونسولى گشتى هۆلەندا ريزدار (وليەم كۆسين) و سەرۆكى تيمى ئاژانسى كۆمپانيا هۆلەندييەكان بەريز (تيودۆر كلۆڤاس) و راويژكار خاتوو (رايسا ڤان ئيندهۆڤن) سەردانى گرووپى سەردار-يان كرد بۆ تاوتۆكردنى پرۆژەكەيان لەژير ناونيشانى "ئۆرانج كۆرنەرس" لە عيراق. "ئۆرانج كۆرنەرس" پرۆژەيەكە سەر بە ولاتى هۆلەندا-يە كە راهينان و كارئاسانى بۆ بزنسمانەكان لە سەرتاسەرى ئەفريقيا و رۆژهەلاتى ناوەراست دابين دەكات و يارمەتييان دەدات بۆ دەستپيكردن و پەرەپيدانى كار. بۆ حالى حاز پرۆژەى "ئۆرانج كۆرنەرس" جيبەجى دەكريت لە باشوورى ئەفريقيا و مۆزەمبيق و ئەنگۆلا و مەغريب و سودان، لەهەمان كاتيشدا پرۆگرامى نوى جيبەجى دەكەن لە زۆربەى ولاتانى ئەفريقيا و رۆژهەلاتى ناوەراست، لەزمنيشيان عيراق. ئامانجيان بريتيە لە ئەنجامدانى گۆرانكارى كۆمەلايەتى و پتەوكردنى پەرەپيدانى كۆمەلايەتى و يەكسانى لەنيوان رەگەزەكان و بەهيزكردنى سيستەمى ئيكۆلۆژى و پيشەنگى لە بزنس. گرووپى پرۆژەى "ئۆرانج كۆرنەرس" داوايان لە گرووپى سەردار كرد پشتگيرى لەم پرۆژەيە لە عيراق بكات. ئيمە وەكو گرووپى كۆمپانياكانى سەردار، بە جددى ديراسەتى ئەو بابەتە دەكەين و بەدواى ريگەيەك دەگەريين بۆ پالپشتيكردن لەو پرۆگرامە.