ئاهەنگی جەژنی لە دایك بوونی شاژن

کۆمپانیای سەردار بۆ بریکاری بازرگانی جاگوار لاند رۆڤەر شەرەفمەند بوو بە بەژداری کردنی لە هەردوو بۆنەی ڕۆژی لەدایك بوونی شاژن وەكو سپۆنسەری سەرەکی بۆنەکە.
ئەمەش بە یارمەتی و هاریکاری بەڕێز باڵوێز جۆناثان ویڵکس، وە کونسوڵی گشتی بەڕێز مارتن وار، کە ئەم هەلەیان دا بە ئێمە.
لە هەردوو بۆنەکەدا کەسانی دیار و ناسراو ئامادەبوون، لەگەڵ چەندان کڕیاری کۆمپانیا کە بە تایبەت بانگهێشت کرابوون لە لایەن باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق. ئامادەبووان لەلایەن بەڕێز باڵوێز جۆناثان ویڵکس لە بەغداد، وە کونسوڵی گشتی بەڕێز مارتن وار لە هەولێر بەخێرهاتن کران.
کۆمپانیای سەردار بۆ بریاکاری بازرگانی سەکۆیەکی تایبەتی ئامادەکرد بۆ ئامادەبووان لە هەولێر کە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێز ڕانەجیت سانگوپتا پێشکەش کرا، وە دواتر لە ووتەکانیدا دید و ئامانجی بەڕێز سەردار ئەلبیبانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خستەڕوو بۆ ئامادەبووان.
کۆمپانیای سەردار بۆ بریکاری بازرگانی ئەم سەکۆیەی بەکارهێنا بۆ خستنەڕووی ئۆتۆمبێلەکانی جاگوار و لاند رۆڤەر، وە بە ڕاگەیاندنی بنیاتنانی دوایین لقی لە ئەبو جەعفەر، مەنصور، بەغداد. وە شەقامی گوڵان لە هەولێر.
هەوڵەکانمان بۆ باشترکردنی ئابووری عێراق زۆر بە با‌شی قبوڵ کران لە لایەن ئامادەبووان و ڕێکخەرانەوە. ئەمەش بەرچاوڕوونییەکی زیاتر و پاڵنەڕێکی باشتری دا بە ئێمە بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشچوون.