سیاسه‌تا سه‌ردار یا ئاژانسا بازرگانی

سیاسه‌تا سه‌ردار یا ئاژانسا بازرگانی ئه‌وه‌ كو هه‌ر راستڤه‌كرنه‌كا ل ترومبێلێ بهێته‌ كرن ئه‌م ڤه‌دیتنێ ل سه‌ر بكه‌ین به‌ری بریارا خو بده‌ت ترومبێلێ بكریت, و هه‌ر سه‌خبیركرنه‌كا هاتیه‌ كرن چ ژلایێ مه‌ یان برێكاره‌كێ مه‌ رابیت, ئه‌م ڤه‌دیتنێ ل سه‌ر بكه‌ین, و هه‌روه‌سا ئه‌م كوپیێن لیستا فروتنێ بو وان دیاركه‌ین كو په‌یوه‌ندی ب ڤێ مه‌به‌ستێ ڤه‌ هه‌بیت.
ئه‌م چ گه‌ره‌نتیا ل سه‌ر ناده‌ین كو په‌یوه‌ندی ب سه‌خبیركرنێ ڤه‌ چ (میكانیكی یان بویاخ كرن) بیت كو خودانێ وێ یێ به‌ری نوكه‌ پێ رابویه‌. به‌رپرسیاره‌تیا ته‌یه‌ كو هنده‌ك لێ پرسینا ل سه‌ر بكه‌ی وبریارا خو بده‌ی بێ كو ترومبێلا خو كوم بكه‌ی.
سیاسه‌تا مه‌ یا جاگوار لاندروڤر ئه‌وه‌ كو تو نه‌شێی پاره‌ی ب زڤرینی.
دحاله‌تێ كو ترومبێلێ ژمارا پلێتا تایبه‌ت هه‌بیت و به‌سترا بیت ب كرینێ ڤه‌ , تو ڤێ چه‌ندێ دزانی ته‌ ماف نینه‌ كو ژمارا تایبه‌ت ب ترومبێلێ ڤه‌ بیت و هه‌ردوو لایه‌ن پلێتێ بگوهرن دده‌لیڤه‌كا گونجاو دا.

كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌نته‌ری رێپێدراو فه‌رمی بۆ خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبیلی تۆیۆتــــا له‌ به‌ســره‌

كۆمپانیای (ساز) بۆ خزمه‌تگوزاری – یه‌كێ له‌ كۆمپانیاكانی گروپی سه‌ردار وسۆمیتۆمۆی یابانی هه‌ڵسا به‌ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌نته‌ری چاكسازی له‌ شاری به‌سره‌ كه‌ رێپێدراوه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای تۆیۆتای نێوده‌وڵه‌تی.

كۆمپانیای سازجه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر پێداویستیه‌كانی كڕیاره‌كان وهه‌وڵده‌دات بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری له‌ بواری چاكسازی وپێداویستیه‌كانی دوای فرۆشتن ودروستكردنی هه‌ستی باوه‌ڕ له‌ خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبیلی (تۆیۆتـا). ئه‌م ڕاستیه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر كرا له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێری به‌رێز (سه‌ردار حسین حسن) له‌ كاتی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ له‌ رۆژی سێ شه‌م رێكه‌وتی 10 شوبات ساڵی 2015 له‌ ژێر چاودێری به‌رێز پارێزگای به‌سره‌ (ماجد النصراوی) وه‌ به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌ به‌رێزه‌كان وجێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یابان به‌رێز (كنتارو سونو اورا) وباڵوێزی یابان به‌رێز (كزویا نشیدا) وبه‌رێوه‌به‌ره‌ وبه‌پرسه‌ باڵاكانی كۆمپانیای تۆیۆتا وسه‌رۆك هۆزه‌كانی به‌سره‌و خاوه‌ن كاره‌كان.

بۆ زانیاری زیاتر ، كۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆر بریكارێتی داوه‌ته‌ كۆمپانیای ساز بۆ خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبێل بۆ فرۆشتنی وچاكسازی ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا له‌ گشت شاره‌كانی عێراق.

كۆمپانیای ساز بۆ خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبێل كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان عێراق ویابان وهاوبه‌شێكی راستیه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو گروپه‌كانی سومیتۆمۆ و گروپی سه‌ردار. ئه‌م پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌ نوێترین ته‌كنۆلۆجیای یابانی وكارگێری نوێ وشاره‌زایی نێوده‌وڵه‌تی دابین ده‌كات سه‌ره‌رای زانیاری گروپی سه‌ردار به‌ پێداویستیه‌كانی بازاری لۆكال وهه‌رێمی وشاره‌زایه‌كی زۆر ونایابی ئه‌م گروپه‌. گشت ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ساز بگاته‌ به‌رزترین ئاست له‌ بواری خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی لۆكال له‌ پێشكه‌شكردنی چالاكی بازرگانی جۆراوجۆر وبه‌پرسیارێتی كۆمپانیا به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌لگه‌.
كۆمپانیای ساز بۆ خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبیل له‌ ساڵی 2012 دروست كرا له‌ رێگای گروپی سه‌ردار وگروپی سومیتۆمۆ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین گروپی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌ یابان. كۆمپانیای سومیتۆمۆ ده‌ستیكرد به‌ چالاكیه‌كانی به‌ده‌ركردنی مس پێش زیاتر له‌ 400 ساڵ. دواتر ئه‌م گروپه‌ فراوانتر بوو له‌ وه‌به‌رهێنانی بواره‌كانی جۆراوجۆر له‌ گشت به‌شه‌كانی جیهان تاكو گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا كه‌ خاوه‌نی وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی زیاتر له‌ 790 كۆمپانیایه‌ ده‌كات له‌ بواری جۆراوجۆر له‌ جیهان.

كۆمپانیای سومیتۆمۆ مێژووی له‌ بواری وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ له‌ عێراق ویه‌كه‌م لقی خۆی كرده‌وه‌ له‌ به‌غــدا له‌ ساڵی 1964 وبوونیان هه‌بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2011.

كۆمپانیای ساز پلانی پێشه‌نگی هه‌یه‌ له‌ دروستكردن وبه‌كارخستنی تۆرێكی نیشتمانی لقه‌كان له‌ گشت به‌شه‌كانی جیهان بۆ خزمه‌تكردنی كریاره‌ به‌رێزه‌كانی. كردنه‌وه‌ی لقی به‌سره‌ ده‌بێته‌ پێنجه‌م لقی كۆمپانیای ساز له‌ عیراق سه‌ره‌رای پلانی پێشه‌نگی تر بۆ كردنه‌وه‌ی لقی تر له‌ گشت به‌شه‌كانی نیشتمانی خۆشه‌ویست.

سه‌ردار بۆ بریكارنامه‌ی بازرگانی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ

له‌ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌ هه‌ولێر نمایش ده‌كات

•دیزاینێكی سه‌رده‌می نوێ رووكاری خێزانی دیسكه‌ڤه‌ری نوێ داده‌پۆشێت
• شێوازی كوشنه‌كانی نه‌رم و نایابن 5+2 بۆ ئۆتۆمبیله‌ قه‌باره‌ بچوكه‌ ده‌بڵ ئه‌كسله‌ ئاسییه‌كان كه‌ حه‌وت شوێنی دانیشتنیان هه‌یه‌.
• توانایه‌كی بێ وێنه‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌كاندا، ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانی لاندرۆڤه‌ری پێده‌ناسرێته‌وه‌.
• به‌رزترین ئاستی خۆشگوزه‌رانی و پارێزراوی له‌ هاوشێوه‌كانی به‌هۆی ئایرباكی پارێزه‌ری سه‌رنشینه‌كان، و تایبه‌تمه‌ند برێكی ئۆتۆماتیكی له‌كاتی فریاكه‌وتندا، و سیسته‌می Head-Up Display (HUD) بۆ نیشاندانی زانیارییه‌كانی شوفێری سه‌ره‌كی له‌سه‌ر جامی پێشه‌وه‌.

(هه‌ولێر، 25 نیسان 2015): ئێواره‌ی دوێنی له‌ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ پیشانگای جاگوار و لاندروڤه‌ر له‌ هه‌ولێر، كۆمپانیای سه‌ردار بۆ بریكارنامه‌ی بازرگانی ئاهه‌نگی گێڕا به‌بۆنه‌ی نمایشكردنی ئۆتۆمبێلی دیسكه‌ڤه‌ری نوێ بۆ یه‌كه‌مین جار كه‌ به‌م زووانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا ده‌خرێته‌بازاڕه‌وه‌.
دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكراوه‌ له‌م ساڵدا كاتێك‌ له‌ پێشانگای پاریس بۆ ئۆتۆمبێل نمایشكرا، كه‌ به‌ باشترین جۆری ئۆتۆمبێلی ده‌بڵ ئه‌كسلی داده‌نرێت كه‌ هه‌ردوو تایبه‌تمه‌ندی شكۆمه‌ندی و نه‌رمی كۆده‌كاته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای تایبه‌تمه‌ندی جیاكه‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوشێوه‌كانی. چاوه‌ڕێش ده‌كرێت كه‌ پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی لێبكرێت له‌لایه‌ن كڕیاره‌كانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا له‌كاتی خستنه‌بازاڕیدا بۆ فرۆشتن له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه‌.

بۆنه‌كه‌ زیاتر له‌ 500 میوان تیایدا ئاماده‌بوون له‌نێوانیاندا كه‌سایه‌تی گرنگ، كڕیاره‌كان و راگه‌یاندنكاره‌ به‌ناوبانگه‌كان، بۆ به‌شداریكردن له‌نمایشی تایبه‌ت بۆ یه‌كه‌مین ئه‌ندامی خێزانی دیسكه‌ڤه‌ری نوێ له‌ لاندرۆڤه‌ره‌وه‌. هه‌روه‌ها بۆنه‌كه‌ نیشاندانێكی زیندووی گرته‌خۆ كه‌ تیشكی خسته‌سه‌ر تێكه‌ڵه‌یه‌كی نایاب له‌ گۆڕانكاریی و باشتركردنی توانا و لێهاتوویی كه‌ ته‌نها ئۆتۆمبێله‌كانی لاندرۆڤه‌ر له‌هه‌موو ناوچه‌كاندا هه‌ڵگری ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ن، له‌گه‌ڵ به‌خێرهاتنی میوانه‌كان به‌ سه‌ما و گۆرانی زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌ندان.

له‌ ووته‌یه‌كیدا فراس البربير, به ڕێوه به ری نه ته وه یی بازاڕ کردن كۆمپانیای سه‌ردار بۆ بریكارنامه‌ی بازرگانی: "زۆر خۆشحاڵین به‌لادانی په‌رده‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ له‌به‌رده‌می بژارده‌یه‌ك له‌ كڕیاره‌ و گه‌وره‌ پیاوانی هه‌ولێر، ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ هه‌موو پێشبینی كڕیاره‌كانمان ده‌بڕێت كاتێك ده‌ست ده‌كه‌ین به‌فرۆشتن له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو".

ئاره‌زوومه‌ندانی ئۆتۆمبێل له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا به‌دڵگه‌رمییه‌كی زۆره‌وه‌ چاودێری خستنه‌بازاڕی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ ده‌كه‌ن له‌چه‌ند مانگی رابردوودا، كه‌تیایدا زنجیره‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ڕووی كه‌شوهه‌وای گه‌رم له‌سه‌ر چه‌ند نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ ئه‌نجامدراوه‌ له‌لایه‌ن بژارده‌یه‌ك له‌ ئه‌ندازیارانی جیهانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ ئه‌ندازییه‌كانی جاگوار لاندرۆڤه‌ر له‌دووبه‌ی. ئه‌و نموونانه‌ خرانه‌ به‌ر زنجیره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی تواناكان له‌ كه‌شوهه‌وای گه‌رم كه‌ له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ تواناكانیان له‌ ناوچه‌ی بیابانی چۆڵه‌وانیدا، و پێوانه‌ی گواستنه‌وه‌ی جووڵه‌، و وه‌ستانی ده‌نگی له‌ پله‌ به‌رزه‌كانی گه‌رمادا كه‌ ده‌گاته‌ سه‌رووی 50 پله‌ی گه‌رمی.

له‌گه‌ڵ نیشاندانی چه‌ند گرته‌یه‌كی تایبه‌تی پشت په‌رده‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانا نموونه‌یه‌كانی ئۆتۆمبێلی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ له‌ كه‌شوهه‌وای گه‌رمدا، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ باشترین بێت له‌ هاوشێوه‌كانی. چه‌ند گرته‌یه‌كی تریش نیشاندران كه‌ داهێنان و به‌ره‌وپێشبردنه‌كانی ده‌خسته‌ڕوو كه‌ پرۆگرامێكی دیزاینی نوێیه‌ بۆ بنیاتنانی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرت، له‌گه‌ڵ پێشخستنی سیستمی دانیشتن بۆ 5+2 له‌ جۆری ده‌بڵ ئه‌كسله‌كاندا، كه‌ لێكدراون و به‌هه‌مان قه‌باره‌ی سیتسه‌می دانیشتی 5 كه‌سی بۆ ئۆتۆمبێله‌ ده‌بڵ ئه‌كسله‌ كه‌شخه‌ییه‌كانی ئێستا له‌بازاڕدان.

به‌شی دواوه‌ی به‌سیسته‌مێك پاڵپشتكراوه‌ كه‌ رێگه‌ ده‌دات بۆ ماوه‌یه‌كی دوور كۆنتڕۆڵ بكرێت ئه‌مه‌ش ئه‌زمونێكی نوێیه‌ بۆ چێژوه‌گرتن له‌شوفێری و خۆشگوزه‌رانی و نه‌رمی به‌دیده‌كه‌یت له‌ رێگا خۆڵاوییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ پارێزگاری له‌سه‌ر شوفێرییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌هه‌موو ناوچه‌كاندا، كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی لاندرۆڤه‌ری پێده‌ناسرێته‌وه‌ له‌جیهاندا.

هه‌موو جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلی لاندرۆڤه‌ری نوێ، سه‌لامه‌تی له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێوه‌یه‌، كه‌ ئایرباكه‌كانی سه‌لامه‌تی سه‌رنشینه‌كانی به‌باشترین جۆر له‌جیهان ئه‌ژمارده‌كرێن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانی، و سیسته‌می ده‌نگی راگرتن له‌حاڵه‌تی فریاكه‌وتندا، و په‌یكه‌رێكی پێشكه‌وتوو كه‌ كۆكراوه‌ی كانزایه‌كی زۆر به‌هێز و ئه‌له‌منیۆمێكی سووك له‌ كێشدا.

ئه‌مانه‌ ته‌نها به‌شێكی كه‌من له‌ ئاماده‌كراوه‌ گه‌شه‌سه‌ندووه‌كانی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرت، هه‌روه‌ها شاشه‌سه‌كی نیشاندانی روونی له‌سه‌ر جامی پێشه‌وه‌ هه‌یه‌ (HUD)، و سیسته‌می كاتبه‌سه‌ربردنی زانیاری سه‌رتاپانوی به‌ شاشه‌یه‌كی 8 ئینجی، و كوشنه‌كانی ریزی دووه‌م ده‌توانرێت تا ئه‌وپه‌ڕی توانا بچه‌مێنه‌وه‌ تاوه‌كو به‌ویستی به‌كارهێنه‌ر ئاماده‌بكرێن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكرا كه‌ ئۆتۆمبێلی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ بزوێنه‌ری به‌نزین و تۆریۆچارجد و چوار پستن ده‌بن، ئه‌مه‌ش له‌ ده‌ستپێكی ساڵی 2015، به‌نرخی 46500 $.


• تكایه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیای سه‌ردار بۆ بریكارنامه‌ی بازرگانییه‌وه‌ بكه‌ن بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی نرخه‌كانه‌وه‌.

  تێبینی بۆ نووسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كان:
- بۆ زانیاری زیاتر تكایه‌ سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بكه‌ن: MYLANDMENA.com.
- ته‌واوی زانیاری و فیلم و چیرۆك و چاوپێكه‌وتنه‌ نوێكان زیاد ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو، بانگێهشتتان ده‌كه‌ین بۆ گۆڕینه‌وه‌ی چیرۆك و وێنه‌كانتان له‌ڕێگه‌ی #MYLAND #LandRoverMENA # زه‌وی
ته‌واوی زانیاری و فیلم و چیرۆك و چاوپێكه‌وتنه‌ نوێكان زیاد ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو، بانگێهشتتان ده‌كه‌ین بۆ گۆڕینه‌وه‌ی چیرۆك و وێنه‌كانتان له‌ڕێگه‌ی #MYLAND #LandRoverMENA #زه‌وی
- بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی یه‌كێك له‌م ماڵپه‌ڕانه‌ بكه‌ن: newsroom.jaguarlandrover.com / www.landrovermena.com/
- بۆ پرسیار و به‌دواداچوون په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌: landroveriraq.com@Firas Barbir,firas.b

هه‌روه‌ها ده‌توانی سه‌ردانی پێگه‌كانی لاندرۆڤه‌ر بكه‌ن له‌ ماڵپه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان :
لاندرۆڤه‌ر عێراق
https://www.facebook.com/LandRoveriraq
http://instagram.com/LandRoveriraq

lr 2015 006