logo more

كۆمپانیای مۆڕ
بغداد

كۆمپانیای مۆڕ بۆ وه‌به‌رهێنانی عه‌قاری سنووردار به‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش داده‌نرێت له‌نێوانی گروپی قه‌یوان و سه‌ردار بۆ گه‌شه‌پێدانی دوو تاوه‌ر له‌ناوه‌ندی شاری سلێمانی.

تاوه‌ره‌كانی قه‌یوان به‌گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌رفراوان داده‌نرێن له‌مێژووی هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌ پێك دێت له‌ دوو تاوه‌ر كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان 25 نهۆمن و به‌یه‌كه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانی پێشكه‌وتوو كه‌ 3 نهۆمه‌. پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌ك بنیانتنراوه‌ به‌ رووبه‌ری 33.000 مه‌تر چوارگۆشه‌ و له‌گه‌ڵ رووبه‌ری باڵه‌خانه‌كاندا ده‌بێته‌ 150.000 هه‌زار مه‌تر.

تاوه‌ری رۆژئاوا به‌به‌شی بازرگانی پڕۆژه‌كه‌ داده‌نرێت و له‌هه‌مانكاتدا تاوه‌ری رۆژهه‌ڵات تایبه‌ته‌ به‌ ئوتێلی رۆتانای پێنج ئه‌ستێره‌، له‌هه‌مانكاتیشدا ئوتێل كۆمه‌ڵێك چێشتخانه‌ی جیاواز و هۆڵی نانخواردنی بۆنه‌كان، ناوه‌ندی كارگێڕی، ژووری كۆبوونه‌وه‌كان، ناوه‌ندی وه‌رزشی، ناوه‌ندی جوانكاری و مه‌له‌وانگه‌. هه‌روه‌ها ئوتێل به‌شی تایبه‌ت به‌ VIP تێدایه‌ كه‌ له‌ئاست و پێوانه‌ی زۆر به‌رزدایه‌.

en ar ku