پرۆژەی یەکەی پزیشکی گواستراوە لە عیراق

لە 15ی تەمموزی 2018 گروپی سەردار شان بەشان لەگەڵ کۆمپانیای سۆمیتۆمۆ ومانگی سووری عیراقی، دەستیان کرد بە پرۆژەی "یەکەی پزیشکی گواستراوە" لەعیراق کە پێکهاتووە لە 700 بار هەڵگر جۆری هینۆ (20 تەن)، کۆمپانیای هینۆ یەكێکە لەکۆمپانیاکانی گروپی تۆیۆتا مۆتۆر کۆرپۆرەیشن کەوا تایبەتە بە بەرهەمهێنانی بار هەڵگری دیزلی قورس ومامناوەند لەسەر ئاستی جیهان.

لەبەر ناکۆکی وشەڕە گروپە تیرۆرێستیەکان دژی عیراق، گەلی عیراق تووشی لێدانی مەزن هات وژمارەی پەنابەران گەیشتە 3 ملیۆن بەنابەر. لەگەڵ بەردەوام بوونی ئەو شەر وناکۆکیانە، پەنابەران لە دۆخێکی زۆر قورس ژیان دەبەنەسەر، عیراق تەنها پەنابەرانی ناوخۆ لە خۆ ناگرێت بەلکو پەنابەرانی سوریش لە خۆ دەگرێت.

خێوەتگاکانی پەنابەران دەناڵینی بەدەست کەمی خزمەتگوزاری سەرەتایی پزیشکەیەوە. یەکی پزیشکی گواستراوە لەعیراق دەتوانی رێژەیەکی باش لەو کەموکوریانە پڕ بکاتەوە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزای پزیشکی سەرەتایی بە ئاوارەکان ویارمەتیان دەدات لە زیادکردنی هۆشیاری تەندروستی گشتی وپەروەردە کردنیان. ئێمە وەکو گروپی سەردار هەوڵ دەدەین بۆ پرکردنەوەی بۆشایی نێوان کۆمەڵگای عیراقی وکۆمەڵگای یابانی ودروستکردنی پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوان هەموو چینەکانی کۆمەڵگادا.

en ar ku